نوچە
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوڵاتیانی ناوچەیەکی هەولێر لە مەشقێکی سەربازی ئاگادار دەکاتەوە.
بە گوێرەی ئاگادارییەکی وەزارەتی ناوخۆ کە لە ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتەکەدا هاتووە، ئاماژە بەوە دراوە، کە ئەو هێزەی زێرەڤانی، کە بەرپرسە لە پاسەوانیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە ئێوارەی ٢٢-ی مانگ هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی مەشقێکی سەربازی بۆ هەلسەنگاندن و بەهێزترکردنی تواناکانیان.
دەقی ئاگادارییەکەیە:
ئاگادارى
ئەو هێزەی زێرەڤانی کە بەرپرسە لە پاسەوانیی فڕۆکەخانەی نێودەلەتی هەولێر لە ئێوارەی ٢٠٢٠/٣/٢٢ هەلدەستێت بە ئەنجامدانی مەشقێکی سەربازی بۆ هەلسەنگاندن و بەهێزترکردنی تواناکانیان.
ئەو چاڵاکییانە تا (٥) کیلۆمەتریی باکووری فڕۆکەخانەی نێودەولەتی هەولێر دەگرێتەوە.
بە پێویستی دەزانین هاوولاتیانی خۆشەویستی ئەو ناوچانە ئاگادار بکەینەوە کە ئەو بابەتە تەنها بۆ مەبەستی راهێنانی سەربازییە.
