نوچە-ڕۆیتەرز
سێرگی ریابکۆف، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا داوا لە ئەمریکا دەکات: گەمارۆکانی سەر ئێران هەڵبوەشێنێتەوە.
ریابکۆف دەڵێت: پێشتریش ڕامانگەیاندووە کە واشنتۆن دەبێ لەم دۆخەدا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنگی بە ئێران هەڵچنیوە، سزاکانی سەر ئەم وڵاتە لاببرێت کە ئەمریکا یەکلایەنە بە سەریدا سەپاندووە.
لە وەڵامی ئەم داوایەی مۆسکۆ، برایان هوک، بەرپرسی دۆسیەی ئێرانه لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت: زۆرترین گوشارەکان بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبێت.