ئیتاڵیا رۆژێکی ڕەشی تێپەڕ کرد

0

نوچە-ڕۆیتەرز

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا رایگەیاند: ئیتاڵیا وەک وڵاتێک کە زۆرترین هەڕەشەی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە سەرەوە، ڕۆژێکی  ڕەشی تێپەڕ کردووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی ڕۆیتەرز، تەنها ڕۆژی ڕابردوو،٧٩٣ کەس بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنیا گیانیان لە دەست داوە.

ڕۆیتەرز ئاشکرای دەکات، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا،ژمارەی قروبانیان گەیشتۆتە ٤ هەزار و ٨٢٥ کەس و ژمارەی تووشبوانیش لە ٥٤ هەزار حاڵەت نزیک بۆتەوە.

بە گوتەی سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە، ئیتاڵیا لە دوای جەنگی دووەمی جیهانی، خراپترین قەیرانی خۆی ئەزمون دەکات بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com