سکاڵا لەسەر بەرهەم ساڵح تۆماردەکرێت

0

نوچەنێت

کوتلە شیعەکان سکاڵا لەسەر بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق تۆماردەکەن.

دوای ئەوەی بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عیراق، عەدنان زروفی وەک سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو بۆ پیكهێنانی حکومەت راسپارد، کوتلە شیعەکان ناڕەزاییان پیشاندا تا گەیشتە سکاڵا تۆمارکردن.

پەرلەمانتارانی کوتلەی بەدری سه‌ر به‌ هادی عامری، واژۆیان بۆ سەندنەوەی متمانە لە سەرۆککۆمار کۆکردۆتەوەو داوایان لە پەرلەمانتاران کردووە واژۆی بکەن.

پەرلەمانتارێکی کوتلەی سادیقونی عەسائیب ئەهلولحەق دەڵێت: بەهۆی پێشێلکردنی دەستور لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵایان لەسەر بەرهەم ساڵح تۆمارکردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com