نوچە: ئاژانسەکان
سەرۆکی ئەمریکا، لە نامەیەکدا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە سەرۆککۆماری عێراق دەکات و رایدەگەیەنێت ”پێكەوە كار دەكەین بۆ هێنانەدی ئاشتی و ئارامی لە عێراق”.
دەقی نامەی پیرۆزبايیەكەی ترەمپ:
ئازیزم جەنابى سەرۆك
بەناوی گەلی ئەمریكاوە گەرمترین پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە ئێوە و گەلی عێراق دەكەم، ئەم جەژنە تایبەتە بۆ ئاشتی و نوێبوونەوە بۆ هەموولایەك، ئەم جەژنەی ئەمساڵ گرنگییەكی گەورەتری هەیە لەكاتێكدا وڵاتەكانمان پێكەوە كار دەكەن بۆ هێنانەدی ئاشتی و ئارامی لە عێراق.
ئێمە پێكەوە سەركەوتن و پێشكەوتنێكی گەورەمان دژ بە داعش بەدەستهێناوە، هیوادارم لە داهاتوودا دەرفەتی زیاتر بڕەخسێت بۆ بنیادنان و هەماهەنگی زیاتری پەیوەندی ئابووری و ئاسایش لەگەڵ حكومەتەكەتاندا.
لەگەڵ رێز و ستایش
دۆناڵد ترەمپ
سەرۆكی ئەمریكا