فراکسیۆنە شیعەکان هۆشداری دەدەنە بەرهەم ساڵح

0

نوچە-شفق نیوز

فراکسیۆنی پەرلەمانی فەتح ڕایگەیاند: کۆمیتەیەکی نوێ لە گروپە شیعەکان پێکدێنن کە ٧ لیژنە لە خۆ دەگرێت.

ئەم گروپە شیعانە دەڵێن: لە رێگەی ئەم کۆمیتەوە دژایەتی خۆیان لە گەڵ بڕیاری بەرهەم ساڵح، بۆ کاندیدیکردنی عەدنان زورفی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران ڕادەگەیێنن.

فراکسیۆنە شیعەکان، هەروەها جەخت دەکەنە سەر کاندیدکردنی کەسێکی دیکە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران.

عامر فایز، ئەندامی فراکسیۆنی فەتح گوتی: پێداگری بەرهەم ساڵح لە سەر ڕاسپاردنی زورفی بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەت، عێراق بەرەو قەیرانی نوێ ئاراستە دەکات، بەرهەم ساڵح لەم رێگەوە مافی پێکهاتەی شیعە  و فراکسیۆنی زۆرینە لە پەرلەمان پێشێل دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com