پارێزگاری سلێمانی چەند بڕیارێکی نوێ دەردەکات

0

نوچە

پارێزگاری سلێمانی بەمەبەستی رێکخستنەوەی قەدەخەی هاتووچۆ و گەیاندنی پێداویستییە سەرەکییەکان بە هاونیشتمانیان و بەپێی ئەو دەساڵەتەی لە وەزارەتی ناوخۆوە پێیدراوە چەند بڕیارێکی نوێ دەردەکات.

 لە خاڵیکی بڕیارەکاندا هاتووە، لەکاژێر ٠٠:٠٠ تاوەکو ٠٦:٠٠ـی بەیانی لە هەموو یەکە کارگێڕییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، هاوڵاتیان دەتوانن بۆ کارێکی زۆر پێویست بەبێ داواکردنی مۆڵەتی رێگەپێدان، جووڵەی پێویست و دیاریکراو بکەن. بەمەرجێک رەچاوی رێنماییە تەندروستی و ئارامییە راگەیێندراوەکان بکەن. 

هەروەها لە رۆژی ٢٠-٣-٢٠٢٠ ـەوە رۆژانە لەکاژێر ١١:٠٠ـی بەیانییەوە بۆ کاژێر ١٥:٠٠، نووسینگەکانی حەواڵەکردنی دراو لەژێر رێنماییەکانی قایمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانیدا، دەتوانن کار و ئاڵوگۆڕەکانیان بۆ بازرگانی جێبەجێ بکەن. 

سەبارەت بە خواردنگەکانی ناوشار بەپێی بڕیارەکە لەناو شاری سلێمانیدا، جگە لە سەنتەری شار، رێگە بە کردنەوەی شوێنەکانی خواردنی خێرا تەنها بە رێگەی دلیڤەری دەدرێت، بە مەرجێک پابەندی تەواوی رێنمانییە تەندروستی و کارگێڕییەکان بێت. 

دەقی بڕیارەکان:

بڕیارەکەی پارێزگاری سلێمانی

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com