نوچە
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌دواداچوون بۆ دۆخى لێقه‌وماوان و زيانه‌كانى باران و لافاوه‌كانى پارێزگاى دهۆك و پرۆسه‌ى به‌هاناوه‌چوون ده‌كات و هاوكارييه‌كى به‌په‌له ده‌داته ئيداره‌ى پارێزگاى دهۆك.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، پاشنيوه‌ڕۆژى ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه ١٩-٣-٢٠٢٠) له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ فه‌رهاد ئه‌ترووشى، پارێزگارى دهۆك، نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌مى بۆ خێزان و كه‌سوكارى ئه‌و دوو قوربانييه‌ى له ئه‌نجامى لافاوه‌كانى سنوورى پارێزگاكه له سێمێل و زاخۆ گيانيان له‌ده‌ستدا، به وردى به‌دواداچوونى بۆ دۆخى لێقه‌وماوان و مه‌زه‌نده‌ى زيانه‌كان و كاره‌كانى به‌هاناوه‌چوون و چۆنيه‌تيى هاوكاريكردن و يارمه‌تيدانى لێقه‌وماوان و زيانمه‌ندانی كرد.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پشتگيرى بۆ كارى داموده‌زگا په‌يوه‌نداره‌كان بۆ به‌هاناوه‌چوونى لێقه‌وماوان دووپات كرده‌وه و بڕيارى دا وه‌ك هاوكارييه‌كى به‌په‌له‌ى به‌هاناوه‌چوون، بڕى (يه‌ك مليار دينار) له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، پێشكه‌ش به ئيداره‌ى پارێزگاى دهۆك بكرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە ئەوە دراوە، کە لای خۆیەوە پارێزگارى دهۆك، سوپاسى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ خه‌مخۆرى و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى دۆخى لێقه‌وماوان و پارێزگاكه.