ئەندامێكی كوردی ئەنجومەنی نوێنەران بایكۆتی كۆوونەوەكەی بەیانی ئەنجومەنەكە دەكات
نوچە: هەولێر
زانا رۆستایی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر لیستی كۆمەڵی ئیسلامی، بایكۆتكردنی كۆبونەوەكەی بەیانی ئەو ئەنجومەنەی راگەیاند، كە بە وتەی ئەو هیچ ئەنجامێكی نابێت.
زانا رۆستایی لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی كۆمەلایەتی فەیسبوك، نووسیویەتی “من بەیانی بەشداری كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوینەران ناكەم”.
زانا رۆستایی رێكنەكەوتنی لایەنە سیاسییەكانی لەسەر پۆستە سیادییەكان بە هۆكارێك بۆ ئەو بایكۆتكردنە داناوە و نووسیویەتی “ئەگەر رێكەوتن لەسەر پۆستە سیادیەكان نەكرابیت كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی نوینەران سەركەوتوو نابیت و رەنگە دوابخریت لەم بارودۆخەدا ئەگەر كۆبونەوەش بكریت بەشداری ناكەم”.