نوچەنێت
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، یەک ملیار دینار بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوی پارێزگای دهۆک و تەرخاندەکات.
بەهۆی دروستبونی لافاو لە سنوری پارێزگای دهۆک، زیاتر لە ٤٠٠ ماڵ و ٦١ ئۆتۆمبێل و چەندان دوکان زیانیان لێکەوت و دووکە گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕؤ پێنج شەممە، ١٩-٣-٢٠٢٠، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ فه‌رهاد ئه‌تروشى، سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌مى بۆ خێزان و كه‌سوكارى ئه‌و دوو قوربانييه‌ى له ئه‌نجامى لافاوه‌كانى سنورى پارێزگاكه له سێمێل و زاخۆ گيانيان له ده‌ست دا دەربڕی.
نێچیرڤان بارزانی، پشتگيرى بۆ كارى داموده‌زگا په‌يوه‌ندیداره‌كان بۆ به‌هاناوه‌چوونى لێقه‌وماوان دووپاتكرده‌وه و بڕيارى دا وه‌ك هاوكارييه‌كى به‌په‌له‌ى به‌هاناوه‌چوون، بڕى (يه‌ك مليار دينار) له سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، پێشكه‌ش به ئيداره‌ى پارێزگاى دهۆك بكرێت.