هۆکاری هاوەنباران کردنی سەنتەری قەزای خورماتوو دەخرێتەڕوو

0

ئەسعەد مورادی

 ئەمڕۆ پێنج گوللە هاوەن ئاراستەی سەنتەری قەزای دووز خورماتوو کرا بەو هۆیەوە چوار هاونیشتیمانی برینداربوون، بەرپرسێکی پارتیش دەڵێت ”پێدەچێت پەیوەندی بە ناکۆکی لەسەر پۆستی قایمقام بێت”.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لەماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا ئەمە دووەمین جارە بە هاوەن بۆردوومانی سەنتەری قەزاکە دەکرێت.

لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ئەرسەلان عەلی، بەرپرسی ناوچەی پارتی لە خورماتوو، لەبارەی هێرش هاوەن بۆسەر سەنتەری قەزاکە رایگەیاند: هاوەنەکان لەباشووری قەزاکەوە ئاراستەی سەنتەری شارەکە کراون، ئەو ناوچەیەی هاوەنەکانی لێ ئاراستە کراوە لەژێر دەسەڵاتی چەکدارانی حەشدی شەعبی دایە.

ئەرسەلان عەلی پێوایە هۆکاری بۆردوومان کردنی سەنتەری قەزاکە، بۆ ململانێی نێوان گروپەکانی حەشدی شەعبییە و لەسەر ئەوەی ماوەیەکە ناکۆکی کەوتووەتە نێوانیان لەسەر پۆستی قایمقامێتی قەزاکە.

ئەو بەرپرسەی پارتی ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەویش بەهۆی ئەوەی چەند مانگێکە، حەسەن زەین عابدین، قایمقامی قەزای دووزخوورماتوو، بەهۆی تۆمەتبارکردنی بە دۆسییەی گەندەڵی لەلایەن دەستەی دەستپاکی پارێزگای سەڵاحەدینەوە هەڵاتبوو، ئێستا گەڕاوەتەوە سەر کارەکەی ئەمەش ناکۆکی لەنێوان گروپەکانی حەشدی شەعبی و ئاڵۆزی لە قەزاکە دروست کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com