ئەسعەد مورادی
كه‌سێك دواى گوێنەدان به رێنماییەکانی قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ، هێرش ده‌كاته سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان و سێ كارمه‌ندى پۆلیس و ئاسایش بریندار ده‌كات.
بۆ رێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری هەرێم قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندراوە و بەهۆیەوە توانراوە رێژەی تووشبوون کەمبکرێتەوە.
بە گوێرەی سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسى هه‌ولێر، لەبارەی رووداوەکەوە بە نوچە-ی راگه‌یاند: “ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه ١٩-٣-٢٠٢٠)، كه‌سێك له ڕێگاى مه‌خموور نزیک پیشەسازی باشوور، پابه‌ند نه‌بووه به رێنماییەکانی قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ، هێزه ئه‌منییه‌كان داواى مۆڵه‌ت و ساڵیانه‌یان لێ كردووه، به‌ڵام ئەو کەسە بە ”تەگبیری اللە اکبر بە چه‌قۆ و ده‌مانچه هێرشى كردووه‌ته سه‌ریان و سێ كارمه‌ندى پۆلیس و ئاسایشى بریندار كردووه”.
ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت “دواى ڕووداوه‌كه تۆمه‌تباره‌كه هەوڵی راکردنی داوە، بەڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كراوه”.