نەوزاد عەلی-سلێمانی
نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە كۆرۆنا، لە سەیدسادق دەكرێتەوەو سهرجهم ئامێر و پێداویستییهکانی له رێگهی خهڵکانی خێرخواز دابین دەكرێت.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچە، دیاری ڕەفیق، قائیمقامی قەزای سەیدسادق، لەبارەی دروستکردنی نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆنا، ڕایگەیاند”بۆ دروستکردنی ئەم نەخۆشخانەیە، ئێمە بینای نوێی نەخۆشخانە دروست ناکەین، چونکە خۆمان بینامان هەیە، تەنها ئامێر و پێداویستییە پزیشکییەکانی بۆ دابین دەکەین”.
دیاری رەفیق، دەڵێت”ئەم نهخۆشخانهیە تایبهت دەبێت بەرووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لهناو مەڵبەندی تەندروستی سەیدسادق دەکرێتەوه، سهرجهم ئامێر و پێداویستیهکانی لەڕێگەی خەڵکی خێرواز و سەرمایەدارەوە دابینکراوە”.