نوچەنێت
ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به سه‌رپه‌رشتی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبووه و له‌سه‌ر رۆشنایی بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، ١٨-٣-٢٠٢٠، ئیدارەی گەرمیان بۆ رووبەرروبونەوەی پەتای کۆرۆنا، کۆمەڵێک بڕیار و رێنمایی دەرکرد.
دەقی بڕیارەکان:
١. داوا له‌و هاووڵاتیانه ده‌كه‌ین له كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه گه‌ڕاونەته‌وه و تا ئێستا پشكنینیان ئه‌نجامنه‌داوه، له ماوه‌ی (٧٢) كاتژمێر به خۆیان و پاسپۆرته‌كانیان سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار بكه‌ن به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی سامپڵی پێویست بۆ پشكنین، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر یه‌كێك له‌و هاووڵاتیانه سه‌ردان نه‌كات رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر، ته‌واوی ئه‌و هاووڵاتیانه ناو و ناونیشان و ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی له‌به‌رده‌ستمانه.
٢. درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ تا رۆژی (٢٤-٣-٢٠٢٠)، ته‌نها شانده فه‌رمییه‌كان و رێكخراوه‌كان و راگه‌یه‌ندنكاران و ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له ئه‌ركدان ده‌توانن هاتووچۆ بكه‌ن.
٣. له ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ خاوه‌ن كۆمپانیاكان و ماركێته‌كان و بازرگانه‌كان، ده‌توانن له كاتژێر (١٢) ی شه‌و تا (٦)ی به‌یانی شمه‌ك و خۆراك بۆ ماركێته‌كان و شوێنی كاریان بهێنن.
٤. جوتیاران و خاوه‌ن باخ و مه‌زره‌عه‌كان، له (١٢)ی شه‌و تا (٦)ی به‌یانی رێگه‌یان پێده‌درێت سه‌ردانی باخه‌كانیان بكه‌ن به مه‌به‌ستی راییكردنی كاره‌كانیان.
٥. رێكخستنه‌وه‌ی كاری مه‌رزی په‌روێزخان و جموجۆڵی بازرگانی به‌شێوه‌یه‌ك زیاتر به‌ریه‌ككه‌وتن كه‌مبكرێته‌وه.
٦. ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌سه‌ڵات ده‌به‌خشێته قایمقامه‌كانی قه‌زای كه‌لار و قه‌زای كفری، به مه‌به‌ستی باشتر گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كان له پێناو رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان.