نوچە-ئاژانسەکان
پێنج وڵاتی چین، ئیتاڵیا، ئێران، ئیسپانیا وئەڵمانیا زۆرترین حاڵەتەکانی تووشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان تێدا تۆمار کراوە.
ئاماری تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم پێن وڵاتە بەم شێوەیە:
چین
تاکوو ئێیستا ٨٠٨٩٤ کەستووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٣٢٣٧ کەس بەم هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە.
ئیتاڵیا
لە دوای چین زۆرترین حاڵەتی تووشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا تۆمار کراوە، کە دەگاتە ٣٥٧١٣ کەس و ٢٩٧٨ کەسیش گیانیان لە دەست داوە.
ئێران
ئاماری تووشبون لەم وڵاتە بە شێوەیەکی خێرا لە بەرزبوونەوەدایە، تاکو ئێستا ١٧٣٦١ حاڵەتی تێدا تۆمار کراوە و ١١٣٥ کەسیش گیانیان لە دەست داوە.
ئیسپانیا
لە دوای ئیتاڵیا زۆرترین حاڵەتی تووشبونی لە ڕیزی وڵاتانی ئەوروپی تێدا تۆمار کراوە و نزیکەی ١٣٩١٠ کەس تووشی ئەم ڤایرۆسە بوون و ٦٢٣ کەس گیانیان لە دەست داوە.
ئەڵمانیا
ئەڵمانیا لە ڕیزی پێنجەمی وڵاتانی جیهاندایە، تاوو ئێستا ١١٩٧٩ حاڵەتی تووشبونی تێدا تۆمار کراوە، .بەڵام رێژەی مردن لەم وڵاتە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمترینە و تاکو ئێستا تەنها ٢٨ کەس بەم هۆیەوە مردوون.