هاوپەیمانی فەتح لەبارەی زروفییەوە هەڵوێستی راگەیاند

0

نوچە-شفق نیوز

موختار موسەوی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی فەتح کە هادی عامری سەرکردایەتی دەکات، دەڵێت: عەدنان زورفی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێرداوی عێراق لە لایەن باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەستنیشان کراوە.

موسەوی، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراقی بە پێشێلکردنی دەستوری  عێراق تۆمەتبار کردووە.

بە گوتەی ئەم ئەندامەی هاوپەیمانی فەتح، بەرهەم ساڵح بژاردەی فراکسیۆنی زۆربەی  بۆ پۆستی سەرۆکوەزان کاندید نەکردووە و ئەمەش بە بنپێ کردنی دەستوری عێرا هەژمار دەکرێت.

موسەوی هەروەها دەڵێت: بەرهەم ساڵح نە تەنها  دەستوری عێراقی پێشێل کردووە، بەڵکو مۆرەیەکی دڵخوازی ئەمریکای بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com