ئاسایش: پاسەوانێکی وەزیری پێشووی دارایی سیخوڕ بووە

0

نوچە

ئاسایشی هەولێر ئاشکرای دەکات، کە یەکێک لە پاسەوانەکانی وەزیری پێشووی دارایی سیخوڕی کردووە و دوای دەستگیرکردنی دانی بەو کارەیدا ناوە.

لە روونکردنەوەیەکدا، کە ئاسایشی هەولێر بڵاوی کردووەتەوە تێیدا هاتووە: (ر.ر.م)، کە پاسەوانی وەزیری دارایی لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە، لەکاتی ئەرکی فەرمی خۆیدا لەژێر سەرپەرشتی و رێنمایی دەزگای زانیاری کاری سیخوڕیی ئەنجامداوە.

ئاسایشی هەولێر دەڵێت “سیخوڕییەکەی بۆ بەرژەوەندی لایەنێکی بیانی لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان، وەزارەتی دارایی و خودی وەزیری دارایی ئەنجامدراوە.

ئاسایش هەروەها دەڵێت، ”دوای ئەوەی بەڵگەی سەلمێنەر کەوتە بەردەست، بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکرا و دانی بە تەواوی کارە سیخوڕییەکانی دانا و تەواوی وردەکاری لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدایە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com