بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر راگەیێندراوێک بڵاودەکاتەوە

0

نوچەنێت

بەھۆی بارانبارینی زۆر و لێڵ بوونی ئاو، ھەرسێ وێستگەكانی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز بەشێوەیەكی كاتی رادەگیرێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ١٩-٣-٢٠٢٠، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ھەولێر راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، کە بەهۆی بارانبارینی زۆر و لێڵ بوونی ئاو، ھەرسێ وێستگەكانی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز بەشێوەیەكی كاتی رادەگیرێت.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: بەهۆی بەرز بوونەوەی لێڵی زێی گەورە بۆ زیاتر لە 2000NTU، هەر سێ وێستگەکانی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز لە كاتژمێر ٢ی شەوی رابردووەوە بەشێوەیەکی کاتی راگیراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە: “پێویستە هاووڵاتییان لەم ماوەیە تاکو رەوشی کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە. دەست بە بەکارهێنانی ئاو بگرن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com