بۆچی لایەنە شیعەکان دژایەتی عەدنان زروفی دەکەن؟

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، عەدنان زروفی کەسێکیحزبیە، لایەنەشیعییە دژەکانی پێیانوایە، سیفەتەکانی سەرۆکوەزیرانی تێدانییە.                                         

   ڕۆژی ١٧-٣-٢٠٢٠ بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عیراق، عەدنان زروفی، وەک بەربژێری پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق دیاریکرد، بەربژێرکردنی ئەم کەسە ناو ماڵی شیعەی دابەشکردووە بۆ دووبەش، بەشێکیان پشتگیری خۆیان بۆ کاندیدکردنی دەربڕیوە و بەشێکیان  دژایەتی دەکەن و دەڵێن: سەرۆککۆمار دەستوری پێشێلکردووە.                                                                         

  لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، شێروان میرزا، پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە دەستوری بوونی ڕاسپاردنی عەدنان زروفی، ڕایگەیاند”ڕاسپاردنی عەدنان زروفی لەلایەن سەرۆککۆماری عێراقەوە بەهیچ شێوەیەک پێشێلکاری دەستوری نییە، لەبەرئەوەی کەسی یەکەم کە ڕاسپێردرابوو نەیتوانی حکومەت پێکبهێنێت، بۆچوونێکی یاسایی هەیە لەسەر ئەوەی کە گەورەترین فراکسیۆن ئەو مافە دەستورییەی نەماوە کەسێکی دیکە کاندی بکات، سەرۆککۆمار پێشتر دوونامەی ئاراستەی لایەنەشیعەکان کردووە و داوای لێکردوون، ڕێکبکەون پێش ئەوەی مافی دەستوری خۆی وەک سەرۆککۆمار بەکاربهێنێت”.                                                                   

پەرلەمانتارەکەی یەکێتی، دەڵێت”هۆکاری دژایەتیکردنی بەشێکی لایەنەشیعەکان زیاتر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، دەڵێن گوایە ئەم کەسە خۆی پێشتر پارێزگار بووە و دەسەڵاتی هەبووە و لەسەر هەندێک دۆسییەی گەندەڵی لە پۆستی پارێزگار لابراوە، بەڵام نازانم ئەم قسانە تاچەند ڕاستن، دیارە ئەو کەسە کەسێکی حزبییە و لایەنەشیعییە دژەکانی پێیانوایە، کە سیفەتەکانی سەرۆکوەزیرانی تێدانیە”.

سەبارەت بە هەڵوێستی بەرامبەر هەرێمی کوردستان شێروان میرزا، گوتی”ئەوەندەی کە ئێمە مامەڵەمان لەگەڵ کردبێت لەپەرلەمان و بزانین کەسێکی باشە و خراپ نییە، بەڵام پێگەی پەرلەمانتاری زۆر جیاوازە لەپێگەی سەرۆکوەزیران، بۆیە جارێ دیار نییە کەچۆن دەبێت”.                                                                      

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بەوەدەکات”هەرچەندە عەدنان زروفی، زیاتر بڕوای بە مەرکەزیەت هەیە هاوشێوەی حەیدەر عەبادی، بەڵام چاوەڕیی کاردانەوەکانی دەکەین، بۆ بەدەستهێنانی متمانەی لایەنەکانیش سەرەتا یەکخستنەوەی ناوماڵی شیعەکان گرنگە بۆی”.                                                                                                                                          

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com