نوچە
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێی کوردستان رایگەیاند، یەکەم تووشبووی کۆرۆنا لە دهۆک تۆمارکرا کە پیاوێکی ٥٠ ساڵانە و لە ئەڵمانیا گەڕاوەتەوە.
لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بە دوای گومانلێکراوان، تووشبوویێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری دهۆک دەستنیشانکرا، کە لە ئەڵمانیا گەڕاوەتەوە.
بە تۆمارکردنی ئەو تووشبووە، ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، گەیشتە ٤٠ کەس کە ٢٩ کەسیان لە سلێمانین ١٣ تووشبوویان چاکبوونەتەوە و تووشبوویەکیش گیانی لەدەستداوە. نۆ تووشبوو لە هەولێر و تووشبوویەکیش لە سنووری پارێزگای هەڵەبجەیە.
وەزارەتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە هاونیشتمانییان دەکەن پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و لەکاتی پێویستی پەیوەندی بە هێڵی ١٢٢ بکەن.
