زانیاری لەبارەی رەوشی پەنابەران و پەتای کۆرۆنا

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

بەڕێوەبەری سەنتەری هاوبەشی قەیرانەکان ڕایدەگەیەنێت، هاتوو چۆی ناو کەمپەکانی هەرێم ڕاگیراوە و ڕێنمایییە تەندروستییەکان بۆ خۆپارێزی جێبەجێدەکرێن.                                          

بۆ تەشەنە نەکردنی پەتای کۆڕۆنا، وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەندین ڕێکاری توندی گرتووەتە بەر، ئەم ڕێکارانەش جگە لەناو شار و قەزاکانی هەرێم کەمپەکانیشی گرتووەتەوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، هۆشەنگ محەمەد، بەڕێوەبەری سەنتەری هاوبەشی قەیرانەکان، لە بارەی ڕێنمایی خۆپارێزی لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەمپەکانی هەرێم، ڕایگەیاند”ئەو ڕێنمایییە پزیشییانەی لەوەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕاگەیێندراوە، هاوشێوەی شارەکان وەک خۆیان لە کەمپەکان جێبەجێدەکرێن، هاتووچۆ، چوونە ناو کەمپەکان، هاتنەدەرەوە، سەردانی کۆمەڵایەتی، ڕێوڕەسمەکان و چالاکی ناو کەمپەکان ڕێگەیان پێنادرێ و تا مانگی چوار هەڵپەسێردراون.

هۆشەنگ محەمەد ئاماژە بەوەدەکات، ڕێنمایی تایبەت دەرچووە بۆ هەموو ئەو ڕێکخراو ستافانەی لەناو کەمپەکان کاردەکەن، کە چۆن بتوانن تەندروستی خۆیان و خەڵکی ناو کەمپەکانیش بپارێزن “ئاوارەی نوێ بە هیچ شێوەیەک تێکەڵی ئاوارەی ناو کەمپەکان ناکرێن، هوشیاری خۆپارێزی و پاکو خاوێنی بەردەوام لەلایەن تیمەکانی تەندروستی و ڕێکخراوەکانی کەمپەکان، دەدرێت خەڵکی ناو کەمپەکان”.                                                              

بەڕێوبەەری سەنتەری هاوبەشی قەیرانەکان، باس لە داوایەکیان دەکات”داوامان لەحکومەتی عێراق کردووە، ماسک و کە لوپەلی تایبەتی و دەرمانی پاکژکەرەوە بۆ کەمپەکان دابین بکات، خۆبەخشانە دەستیان پێکردووە، بەدابەشکردنی ماسک و پڕژاندنی کەمپەکان بەدەرمانی پاکژکەرەوە و چەندین کەمپ تەواو بووە”.                                                               

سەبارەت بە خواردەمەنی و پێداویستییەکانی رۆژانە هۆشەنگ محەمەد، ڕایگەیاند” دابینکردنی خواردەمەنی و خزمەتگوزاریییەکان وەک جاران بەردەوامە، تائێستا هیچ حاڵەتێکی گومانلێکراو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو کەمپەکانی هەرێمی کوردستان بوونی نیە”.                          

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com