کۆرۆنا لەناو پەنابەران بڵاودەبێتەوە

0

نوچە-ئاژانسەکان

نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند: بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا  ومەترسیەکانی، پلانی گواستنەوەی هەزاران پەنابەر دوا کەوتووە.

ئاژانسی کٶچبەران ڕایگەیاندووە: بە هۆی بڵاوبوونەوەی خێرای ڤایرۆسی کۆرۆنا  وداخرانی سنورەکان، ئۆپەراسیۆنی گواستنەوەی ژمارەیەک زۆر لە پەنابەران گرفتی تێکەوتووە، بە تایبەت کە ژمارەیەکی بەرچاویان منداڵن.

هەر یەک لە وڵاتانی ئەڵمانیا، لۆکزامبۆرگ، فینلاند، فەڕەنسا و پورتوگال ڕایانگەیاندووە: کە ئامادەن دەیان منداڵی پەنابەر کە لە سنورەکانی تورکیا  ویۆنان گیریان خواردووە، وەک پەنابەر وەربگرن.

نەتەوەیەکگرتووەکان هەروەها دەڵێت: لە کۆی ئەو پەنابەرانەی کە لە ئەڵمانیا نیشتەجێن،لانی کەم ١٠ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com