نوچە-ناس نیوز
دوای ئەوەی کە عەدنان زورفی، ڕاسپێردرا بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، شەپۆلێکی نوێی خۆپیشاندان لە دژی دەستی پێکرد.
لە بەیانێکدا کە لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە بڵاو بۆتەوە، جەخت کراوەتەوە کەهەر کەسایەتییەکی سیاسی کە لە دوای ٢٠٠٣ بەشداری پرۆسی سیاسی عێراق بوو بێت و هەڵگری مەرجەکانی خۆپیشاندەران نەبێ، بە توندی دژایەتی دەکرێت.
خۆپیشاندەران دەڵێن: بەرپرسانی عێراقی ویست و داوای ئەوان نادیدە دەگرن و لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانیان خۆیان بە دوور دەگرن.
خۆپیشاندەران لە شارەکانی نەجەف، دیوانیە و زیقار دژ بە زورفی هاتوونەتە سەر شەقام.