قەدەغەی هاتوچۆ درێژکرایەوە

0

نوچەنێت

بۆ پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، قەدەغەی هاتووچۆ لە تەواوی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی پێنج رۆژ درێژکرایەوە.

ئەمڕؤ چوارشەممە، ١٨-٣-٢٠٢٠، لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا رایگەیاند: قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە تەواوی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی پێنج رۆژ درێژکرایەوە.

  رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، لە سلێمانی سەرپەرشتیی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا کرد. دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی: بەپێی راگەیێندراوەکانی وەزارەتی تەندروستی بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆ سودی بۆ پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا هەبووە، بۆیە دوای هەڵسەنگاندنەکان بڕیاریاندا قەدەغەی هاتووچۆ بۆ پێنج رۆژ درێژبکەنەوە. 

رێبەر ئەحمەد، هۆشداری دەدات کە رۆژانی داهاتوو چارەنوسسازن و داوا لە هاونیشتمانییان دەکات خۆڕاگربن و دەڵێت: هیچ کاریگەری لە هەستی نەتەوایەتیی ئێمە ناکات ئەگەر نەورۆز لە ماڵەوە بین. داواتان لێدەکەم کە خۆڕاگر بن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com