پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا

0

شلێر سەعید: هەولێر 

ئەمڕۆ (چوارشەمە ۱۸/۳/۲۰۲۰) لە ڕۆداوێکی هاتوچۆ لە نێوان کۆیەـ دوکان، شۆفێرێک گیان لەدەست دەدات، کە پیشەی پێشمەرگەیە.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە، عه‌قیدی ماف زاهیر محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی كۆیه‌، لە بارەی رووداوی گیانلەدەستدانی پێشمەرگەیەک ڕاگەیاند: ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٣:٣٠-ی دوای نیوەڕو، روداوێکی ھاتوچۆ لەرێگای کۆیەـ دۆکان، بووە ھۆی گیانلەدەستدانی شوفێرەک، کە پێشمەرگەیە.

عه‌قید زاهیر محه‌مه‌د گویشی، قوربانییەکە ناوی دیلان عثمان عبداللە-یە و لە دایک بووی ۱۹۹۵. هەروەها ئەو پێشمەرگەیە بۆ موچەوەرگرتن چووەتە سلێمانی و خۆی دانیشتووی ھەولێرە.

بەڕێوبەری هاتوچۆ، هۆکاری رووداوەکەی گەڕاندەوە بۆ خراپی کەش وھەوا و  پابەندنەبوون بە خێرای دیاریکراو، کۆنترۆڵی  لەدەستداوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com