نوچە
مەفرەزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، كهسێكى به ڕهگهز ئێرانییان دەستگیر كرد كە خۆی بە تیمە تەندروستییەكان نەناساندبوو.
ئهمڕۆ (چوارشهممه ١٨-٣-٢٠٢٠)، بهڕێوهبهرایهتیی پۆلیسى سلێمانى، ڕاگهیاندراوێكى له پهیجى فهرمی خۆى، له تۆڕى كۆمهڵایهتی فهیسبووك بڵاو كردهوه، تێیدا هاتووه “مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕینی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، كە بەمەبەستی جێبەجێكردنی بڕیاری ڕاگرتنی هاتوچۆ لە سنووری ڕاپەڕین بڵاوەیان پێكراوە، كهسێكى به ڕهگهز ئێرانییان دەستگیر كرد و ڕادەستی تیمە تەندروستییەكانیان كرد، كە ئەو كەسە لە قەزای چەمچەماڵەوە ویستوویەتی بێتە ناو شاری سلێمانییەوە”.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ئهو كهسه ناوی (ه ، م) و ڕەگەزنامەی ئێرانییە و تەمەنی ٤٩ ساڵە، کە بە نایاسایی لەهەرێمی كوردستان ماوەتەوە و لە قەزای چەمچەماڵەوە ویستوویەتی بێتە ناو شاری سلێمانییەوە، لە یەكێك لە بازگەكانی پۆلیس لە ڕاپەڕین دەستگیر كراوه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەكات، ئەگەر زانیارییان لەسەر هەر كەسێك هەیە، كە لە ئێران و وڵاتانی دیكەوە گەڕاونەتەوە و خۆیان بە تیمە تەندروستییەكان نەناساندووە، پەیوەندی بە هێڵە گەرمەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە بكات بەژمارە:
١٠٤ بەشی پۆلیسی فریاكەوتن
١٠٥ بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان