دوایین هەڵوێستی شیعەكان لەبارەی کاندیدی نوێ

0

 شلێر سەعید: هەولێر

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەستنیشانكردني كەسێك گرنگ نییە گرنگ ئەوەیە ئایا ڕێكەوتنی لەسەرە یان نا.

دوێنێ‌  سێشەممە ١٧-٣-٢٠٢٠ بەشێك لە لایەنە شیعییەکان لەسەر راسپاردنی عەدنان زورفی، بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕێکكەوتن، بەڵام لایەنە شیعەكان دابەش بوون بەسرە دوو لایەن و ناكۆكی هەیە لەناو خۆیان هەندێكیان دژایەتی عدنان زورفی دەكەن. 

عەدنان زورفی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق، نێوەڕۆکی کاری کابینەکەی خستەڕوو و جەخت لەوە دەکاتەوە، پشتیوانی پێویستی پارێزگاکان و حکومەتە خۆجێییەکان دەکات، رایگەیاند ”هەوڵدەدات کێشەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەربکات و پشتیوانی خۆیشی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دەربڕی”.

سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق  لە وتارێكیدا ئاماژەی بەوەش کردووە، پەلە دەکات لە ناردنی پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٠ بۆ پەرلەمانی عێراق و پەسندکردنی لەلایەن پەرلەمانی عێراق. هاوكات دەڵێت، هەوڵدەدات هەموو دیاردەیەکی چەکداری نەهێڵێت و دەسەڵاتی دەوڵەت بسەپێنێت و ئامادەکاری دەكات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد لە ماوەی ساڵێکدا.

لە لێدوانێكی تایبەتدا ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە  زورفی بۆ سەرۆك وەزیران، بە نوچە-ی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی دوێنێ‌ لایەنە شیعەکان كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا و ڕێكکەوتن لەنێوان خۆیاندا، دیارە بە پێشنیاری بەشێكیان عەدنان زورفی ڕاسپێردرا.

ڤیان سەبری گوتیشی، شیعەكان بوونەتە دوو لایەن، بەشێكیان لایەنگیری عەدنان زورفی و بەشێكیان  دژایەتی دەكەن و بەم شێوەش بێت و مەسەلەکە بچێتەوە ناو ئەنجومەنی نوێنەران، هەمان شت دووبارە دەبێتەوە، كە لەگەڵ محمد تۆفیق عەلاوی ڕوویدا.

ڤیان سەبری ئاماژەی بەوەشكرد، كە دەستنیشانكردن كەسێك گرنگ نییە گرنگ ئەوەیە، کە ئایا ڕێكکەوتنی لەسەرە یان نا، چونكە بێ ڕێكەوتن هەركەسێك بەربژێر بكرێت شكست دێنێ.‌ 

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە بەغدا  ئاشكراشی كرد، دوایین بژاردە لەئەگەری شكستهێنانی زورفی، عادل عەبدولمەهدی، وەك سەرۆكی كاربەڕێكەر دەمێنتەوە تا هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام دەدرێت.

  سەرچاوەكی میدیای عێراقی ئاماژەیان بەوە کردووە، کە ”هەرسێ لایەنی هاوپەیمانی دەوڵەتی قانون، کە نوری مالیی سەرۆکایەتی دەکات، میلیشیای بەدر، کە گەورەترین میلیشیای حەشدی شەعبییە، لەگەڵ کوتلەی سادیقون لە پەرلەمانی عێراق، هەروەها مەحمود روبەیعی، سەرکردە لە میلیشیای عەسایب ئەهلی حەق، پێشتر رایانگەیاندبووە، رێگا نادەن  بۆ راسپاردنی زورفی، پێیان وایە رۆڵەی ئەمریکایە ”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com