کەمئەندامان داوای هاوکاری دەکەن

0

شلێر سەعید: هەولێر

 سەرۆكی یوكێتی كەم ئەندامنی سلێمانی،دەڵێت سەدان خاوەن پێداویستی تایبەت قوتی یەك ڕۆژ لەماڵەكەی نیە  ودەڵێ‌ پێویستە بەزوترین كات موچەی كەم ئەندامان دابەشبكرێت وخێر خوازان بەهانایەنەوە بێن.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە، سامان حسێن، سەرۆكی یەكێتی كەمئەندامانی سلێمانی ڕایگەیاند: دوێنێ رۆژی سێشەممە ئێمە پێنج رێكخراوی خاوەن پێداویستی تایبەت وەك ( تەلاسیما و نابینا و شەلەل دەماغ و كورتەباڵا و یەكێتی كەمئەندامان)، لە سلێمانی كۆنگرەیەكمان بەست، كە حكومەت بەهەر میكانیزمێك بێت بەزووترین كات موچەی كەمئەندامان دابەشبكات، چونكە لە بارودۆخێكی خراپ دان.

سامان حوسێن گوتیشی، داواكاری دووەمان ئاراستەی خێرخوزان دەكەین سەدان خاوەن پێداویستی تایبەت لە ماڵەكانیان قوتی ژیانی تێدا نییە، هانایان بۆ ئێمە هێناوە و گەر لە ئێستا دا بەهاناینەوە نەچین و خێرخوزان بەفریایان نەكەون كارەساتە. 

سەرۆكی یەكێتی كەمئەندامانی سلێمانی ئاماژەی بەوەش كرد، وەك دەستپێكێك هەر دوێنێ خێرخواز جەمالی حاجی عەلی، ٥٠٠ جێ خواردەمەنی هێنا بۆ خاوەن پێداویستانی تایبەت و سەدانی دیكە چاوەڕێیە قوتی چەند ڕۆژێكیان بۆ ببەین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com