نوچە-هەواڵدەریی فەڕەنسا
ئەمریک،ا سەرکردەی نوێی داعشی خستە لیستی تیرۆرەوە.
بە بڕیاری ئەمریکا، «امیر محمد عبدالرحمن المولی السلبی»، سەرکردەی نوێی داعش خرایە لیستی ڕەشەوە. مایک پۆمپۆیۆ، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا ئەم بڕیارەی ڕاگەیاند.
داعش سەرەتا ناوی ابوابراهیم الهاشمی القریشی وەک سەرۆکی نوێی خۆی ئاشكرا کرد، بەڵام ئەمریکا دەڵێت: ئەمە ناوی دووەمی امیر محمد عبدالرحمن المولی السلبی یە و ئەم دوو ناوە هەر یەکن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ٥ ملیۆن دۆلار خەڵاتی دیاری کردووە بۆ هەر کەس ولایەنێک زانیاری لە بارەی سەرۆکی نوێی داعش رادەستی ئەم وڵاتە بکات.