کەمال کەرکوکی کەرەنتینە دەکرێت

0

نوچەنێت

د.کەمال کەرکوکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: بەمەبەستی دڵنیابوون لە دۆخی تەندروستی لە دابڕگەی پزیشکییە.
دکتۆر کەمال کەرکوکی، ئەمشەو سێشەممە، ١٧/١٨-٣-٢٠٢٠، رونکردنەوەیەکی بڵاوکردووە تێیدا دەڵێت: لە ١٥ی ئەو مانگەوە لە دەرەوەی وڵاتەوە گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان، بۆیە لە دابڕگەی پزیشکییە.

دەقی روونکردنەوەکە:
سڵاو و ڕێز
بەڕێزان ماوەیەك بوو لە دەرەوەی ولات بووم بە باشی ئاگاداری تعلیماتی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان بووم ، ئەو بەڕێزانەی کە لەدەرەوەی ولات دەگەڕێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان ئەچنە کەرەنتینە ، زۆرم پێ باش و گرینگ بوو منیش ئەو ڕێنمایانە وەکو ھەر ھاولاتییەکی دیکەی کەدێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدەم چونکە گرینگە بەڕێگایەکی زانستی بزانییت خۆت سەلامەتی ئەویش بۆ پاراستنی کەسە نزیکەکانت و ئەو بەڕێزانەی پێکەوە کار ئەکەن و بۆ گشت کۆمەڵگا . لە ١٥-٣- گەڕامەوە بۆ ھەرێمی کوردستان و لەفڕۆکەخانە تێستی گەرمایم بۆ کرا دەرکەوت تەندروستیمان زۆر ئاسایی و دروست بوو لەگەل ئەوەش بەکارێکی باشم زانی ڕێنماییەکان وەکو خۆی جێ بەجێ بکەم وچومە کەرە نتینە.دەسخۆشی لە حکومەتی کوردستان ئەکەم و سوپاس بۆ تیمی پزیشکی و تیمەپەویوەندارەکان چ لە فڕۆکەخانە و چ لە شوێنی مانەوەم زۆر بەباشی کارەکانیان ئەنجام ئەدەن ھەر ساخ بن. ئومێدەوارم ھەمو ڕێزدارێك زۆر بە باشی پابەندی ڕێنماییەکان بن بۆ سەلامەتی خۆیان و گشت کۆمەڵگا .
د.کەمال کەرکوکی
سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی
کەرکوك -گەرمیان

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com