شلێر سەعید:هەولێر
بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند: تیمەكانمان تەرمی هاوڵاتییەكیان لە نزیك گەلی عەلی بەگ لەسەر چیای كۆڕەز دۆزیەوە و هۆکاری مردنی نادیارە .
لە لێدوانێکدا عیماد رێكانی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بە نوچەی ی رایگەیاند”ئەمشەو تیمەكانمان تەرمی هاوڵاتییەكیان لە نزیك گەلی عەلی بەگ، لەسەر چیای كۆڕەز دۆزیەوە و لەئێستادا سەرقاڵی هێنانەوەی تەرمەكەین”.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستان سۆران ئەوەدەخاتەڕوو، کە دوای گەڕانێكی زۆر توانراوە تەرمی هاووڵاتییەكە بدۆزنەوە، تەرمەكە ڕەوانەی پزیشكی دادی دەكەن بۆ زانینی هۆكاری گیان لەدەستدانی.