شلێر سەعید- هەولێر
لە ناوچەیەکی قەزای چۆمان لەدەڤەری باڵەکایەتی، پێشمەرگەیەک ماڵەکەی خۆی پێشکەش بە بەڕێوبەرایەتی تەندروستی چۆمان دەکات بۆ ئەوکەسانەی کەرەنتین دەکرێن.
ڕوبەری خانوەکەی ۱۲۰۰مەترە ئەو پێشمەرگەیە دەڵێت، جێگای ۵۰ کەس دەبێتەوە تەنها كەلو پەلی پزیشكی پێویستە بۆی دابین بكرێت .
لە لێدوانێكی تایبەتدا هیوا حسن حاجی ئاغا، دەربارەی بەخشینی خانوەكەی بۆ نەخۆشخانە ڕایگەیاند: وەک پاڵپشتی بۆ حکومەت هەستام بە پێشکەشکردنی خانوەکەم بە وەزارەتی تەندروستی تا گەر پێویست بکات خەڵکی تێدا کەرەنتین بکەن، چونکە ناوچەی چۆمان و باڵەکایەتی نزیکە لەسنوری ئێران و و خەڵكێكی زۆر لێرە كەرەنتین كراون.
ئەو پێشمەرگەیە دەڵێت: ڕوبەری خانوەکەی ۱۲۰۰مەترە ، جێگای ۵۰ کەس دەبێتەوە تەنها كەلو پەلی پزیشكی پێویستە بۆی دابین بكرێت .
هیوای حاجی ئاغا، هۆکاری بەخشینی خانوەکەی بۆ هەستکردن بە بەپرسیارێتی وهاوکاری و پاڵپشتی بۆ حکومەت و وەک حەزی زۆری بۆکاری خێرخوازی، گەڕاندەوە.

