نوچە-النهرین
دوای ئەوەی کە سەرۆککۆماری عێراق بە فەرمی عەدنان زورفی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر لە پەرلەمانی عێراق، بۆ پێکهێنانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق راسپارد، خۆپیشاندانەکان لە دژی ناوبراو دەستی پێکرد.
ژمارەیەک لە هاوڵاتیان لە شاری نەجەف، هاتنە سەرشەقام و لە دژی عەدنان زورفی دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.
هاوکات ژمارەیەکی بەرچاو لە خەلکی بەغدا، لە گۆڕەپانی تەحریر کۆبوونەوە و دژی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێرداو دەستیان کرد بە خۆپیشاندان.
خۆپیشاندەران لە بەغدا دەڵێن: زورفی تۆمەتبارە بە دزینی ٢٥٠ ملیۆن دۆلار لە سامانی ئەم وڵاتە.