سەبارەت بە دابەشکردنی موچە بڕیاردرا

0

نوچەنێت

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد تایبەت بە هەڵسەنگاندنی جێبەجێكردنی ڕێكارەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٧-٣-٢٠٢٠، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، لە رێگەی ڤیدیۆ كۆبوونەوەیان ئەنجامدا.

  قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت و ژمارەیەك لە وەزیرەکان بەشدار بوون، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سوپاسی خۆڕاگریی خەڵكی هەرێمی كوردستانی كرد و داوای لێكردن كە بۆ پاراستنی ژیان و سەلامەتیی خۆیان، بەردەوام بن لە هاوكاریی و پابەندبوون بە ڕێكار و ڕێنماییەكان.

سەرۆکی حکومەت لەم کۆبوونەوەیەدا، سوپاسی هەموو وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتیشی كرد و ڕۆڵی هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە و پزیشك و كارمەند و فەرمانبەرانی تەندروستی بەرز نرخاند لە ڕووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا. هەروەها بڕیاردار هەڵمەتی كۆكردنەوەی پیتاك و هاوكاریی دارایی هەڵمەتێكی نیشتمانی بێت و لە ژێر سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران بێت و دواتر داهاتەكەی بە شێوەیەكی روون و دادپەروەرانە لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیەكان، خەرج بكرێتەوە لە پێناو پڕۆژەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا. بۆ ئەم مەبەستەش، سەرجەم ئەو هەوڵانەی دەستپێكراون، لەم هەڵمەتە نیشتمانییەدا كۆدەكرێنەوە، هەروەها داوای لە حكومەتی فيدراڵی عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد لەمبارەیەوە هاوكاری هەرێمی كوردستان بكەن.

سەبارەت بە دابەشکردنی موچە بڕیاردرا، وەزارەتەکانی دارایی و ئابوری و ناوخۆ و كاروباری پێشمەرگە و دەزگای ئاسایش، لە نزیكترین دەرفەتدا میكانیزمی گونجاو بۆ خەرجكردنی موچە و بە تایبەتی موچەی هێزەكانی پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆم بدۆزنەوە بە مەرجێك ڕەچاوی ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com