نوچەنێت
بەپێی کەشناسی هەرێم، لە سبەینێوە پلەکانی گەرما دادەبەزێت و بارانبارین دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٧-٣-٢٠٢٠، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند”له ماوه‌ى ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ى داهاتوو ھەرێمی كوردستان به كه‌شێكى ناسه‌قامگیر تێپه‌ر ده‌بێت. ئبارانبارین به‌شێك له ناوچه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر و لێزمه باران به‌شێك له سنورى پارێزگاى دهۆك ده‌گرێته‌وه”.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی چوار شيممە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی پێشبینی دەکات” سبه‌ى چوار شه‌ممه كاریگه‌رى نزمه پاڵه په‌ستۆیه‌ك كه سه‌نته‌رى ئه‌م نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه ده‌كه‌وێته سه‌ر به‌شێك له ناوچه‌كه‌مان. له ئه‌م شه‌ودا كاریگه‌رى بارانبارین درێژ ده‌بێته‌وه بۆ سه‌ر ته‌واوى ناوچه‌كه‌مان، ئاستى بارانبارین له دهۆك به‌تایبه‌تى سنورى نێوان پارێزگاى دهۆك و هه‌ولێر، سه‌نته‌رى هه‌ولێر و قه‌زاو ناحیه‌كانى ناوچه شاخاوییه‌كان ئه‌گه‌رى باران بارینى به‌لێزمه و زۆرى هه‌یه، پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و كەركوك ئاستى بارانى مامناوه‌ند ده‌بێت. پێشبینى به‌فر بارین لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە”
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: ئه‌گه‌رى به‌رزبوونه‌وه بارسته‌یه‌ك له تۆزوخۆڵ هه‌یه له ناوچه‌كانى باشورى هه‌رێم كه له‌گه‌ڵ باران تێكه‌ڵ ده‌بێت. پله‌كانى گه‌رما روو له نزم بوونه‌وه ده‌كات به3 تا 6 پله‌ى سیلیزى، خێراىی با زیاد ده‌كات و هه‌وره‌تریشقه له كاتى باران بارین رودەدات.
سەبارەت بە کۆتایی ئەم کەشە، دەڵێت: رۆژى پێنجشه‌ممه كاریگه‌رى ئه‌م شه‌پۆله كۆتایى دێت، به‌ڵام بارانبارین بە پچڕپچڕی دەبێت.