رێکخراوی تەندروستی جیهانی توشبون

0

نوچە-ڕۆیتەرز

ژمارەیەک کارمەندی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا خرانە ژیر چاودێری پزیشکیەوە.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی، کە سەرەکیترین دامەزراوەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە رایگەیاند: دوو کارمەندی خۆی و کارمەندێکی رێکخراوی بازرگانی جیهانی لە جنێفی پایتەختی سویس، توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی، ٢٤٠٠ کارمەند و ڕاوێژکاری هەیە کە زۆربەیان لە ناو ماڵەکانیانەوە کاروباری ئەم رێکخراوە ڕادەپەڕێنن.

لە سویس تاکو ئێستا ٢٢٠٠ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، تۆمار کراوە.

ئەم وڵاتە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا ٨ هەزار لە هێزەکانی سوپاکەی، رەوانەی ناوچە جیاجیاکانی سویس کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com