سەرکردایەتی سیاسی کورد کۆدەبێتەوە

0

      نەوزاد عەلی-سلێمانی

پەرلەمانتارێکی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ یان سبەی سەرکردایەتی سیاسی کورد، لەسەر ڕاسپاردنی سەرۆکوەزیرانی نوێ کۆدەبنەوە و بڕیاری کۆتایی خۆیان دەدەن.                 

  ئەمڕۆ سێشەممە ١٧-٣-٢٠٢٠ بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عیراق، عەدنان زروفی وەک بەربژێری پۆستی سەرۆکوەزیران دیاریکرد.                      

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، شێروان دوبەردانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە ڕاسپرادنی عەدنان زروفی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق، ڕایگەیاند”ئەو كەسەی کە سەرۆككۆمار بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایسپاردووە، سەرۆكی فراكسیۆنی كوتلەکەی حەیدەر عەبادیییە لە پەرلەمانی عێراق، بۆیە لە ئێستادا ناتوانین هیچ بڕیارێک بدەین، بەڵام ئەگەر کۆدەنگی سەرکردایەتی سیاسی کوردی لەسەربێت ئێمەش لە و کۆدەنگییە دەرناچین”.                                        

دووبەردانی، دەڵێت”ئەمڕۆ یان سبەی سەرکردایەتی سیاسی حزبە کوردستانییەکان، لە هەرێمی کوردستان لەسەر ڕاسپاردنی عەدنان زروفی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، کۆدەبنەوە و بڕیاری کۆتایی خۆیان دەدەن، بڕیاری ئێمەش لەسەر بڕیاری ئەوان وەستاوە”.                                                                                 پەرلەمانتارەکەی پارتی جەختیکردەوە”ئێمە وەک نوێنەرانی کورد لەپەڕلەمانی عێراق، بەلامانەوە گرنگ نییە کێ ڕادەسپێردێت و سەربە کێیە، ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگە بڕیاری سەرکردایەتی سیاسی کوردە، کە لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بڕیار بدەن”.                                                                             

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com