فەرماندەیەکی پێشمەرگە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

0

      نەوزاد عەلی-سلێمانی

بەفەرمانی وەزیری پێشمەرگە، فەرماندەیەکی سەربازی لە پۆستەکەی دورخرایەوە و جێگری سەرۆکی دەستەی ئەرکانیش لە وەزارەتی پێشمەرگە، هەواڵەکە پشتڕاست دەکاتەوە.                                                            

ئەمڕۆ سێ شەممە ١٧-٣-٢٠٢٠، عەمید روکن رێبوار عەلی، فەرماندەی لیوای ١ ی پیادەی کەرکوک لە پۆستەکەی دوورخرایەوە  و بە فەرمانی وەزیری پێشمەرگە دەستی لەکارکێشایەوە.                             

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچە، لیوا قارەمان کەمال، جێگری سەرۆکی دەستەی ئەرکان لە وەزارەتی پێشمەرگە، سەبارەت بە دوورخستنەوەی فەرماندەیەکی پێشمەرگە، هەواڵەکەی بۆ نوچە پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند”بەڵی ئەو هەواڵە ڕاستە، بەفەرمانی وەزیری پێشمەرگە فەرمانی دەستلەکارکێشانەوەکەی بۆ دەرچووە، بەڵام تائێستا هیچ کەسێک لە شوێنەکەی دانەنراوە”.                                                                             

سەبارەت بە هۆکاری دورخستنەوەکەشی، لیواقارەمان کەمال، دەڵێت”لە بەرئەوەی، ئەم فەرماندەیە لە ماڵپەری سۆشیاڵ میدیا نوسراوی بڵاوکردووەتەوە، کە ئەمە پێچەوانەی پرەنسیپی سەربازییە، نابێ هیچ فەرماندەیەک لە دەرەوەی پرەنسیپی سەربازی لە سایت و ماڵپەڕەکان نوسراو بڵاوبکەنەوە”.                                

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com