سەرجەم کابینەکان داخران

0

        نەوزاد عەلی-سلێمانی

بەڕێوەبەری دەستەی گەشت و گوزاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم کابینەو کەپرە گەشتیارییەکان بۆ کاتێکی نادیار داخراون، کردنەوەشیان پەیوەستە بە ڕێنمایی و بڕیارەکانی وەزارەتی تەندروستی.                 

بۆ تەشەنە نەکردنی پەتای کۆڕۆنا، وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرجەم شوێنە گەشتیاری و چێشتخانەو کافتریاکانیان داخستووە.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچە، ئارام شوانی، بەڕێوەبەری دەستەی گەشت و گوزاری سلێمانی، لە بارەی ڕێکارەکانی دەستەکەیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، ڕایگەیاند”سەرجەم خواردنگە و چێشتخانەکانی سلێمانی ئەوانەشی کە یەک ئەستێرە و دوو ئەستێرەن، هەموو کابینە و کەپرە گەشتیارییەکان بۆ کاتێکی نادیار داخراون، کردنەوەی ئەو شوێنانە، پەیوەستە بە ڕێکار و ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستییەوە”.        

بەڕێوەبەری دەستەی گەشت و گوزاری سلێمانی دەڵێت”وەک دەستەی گەشتوگوزاری سلێمانی، بەتەواوی پابەندی ڕێنمایی و بڕیارەکانی وەزارەتی تەندروستی دەبین، ئەوان هەرچی بڕیارێک بدەن لە داهاتوودا، ئێمەش لە چوار چێوەی بڕیار و ڕێنماییەکانی ئەوان بە بڕیارەکانی خۆماندا دەچینەوە”.

سەبارەت بەو کەسانەی کە سنوری پارێزگای سلێمانی کەرەنتینە دەکرێن، ئارام شوانی رایگەیاند”ئەو کەسانەی لە سلێمانی کەرەنتینە دەکرێن، دەستەی گەشتوگوزاری سلێمانی چاودێرییان دەکات، لە ڕووی دابینکردنی پێداویستییەکان، پشکنین، خواردەمەنی و ڕەچاوکردنی لایەنی تەندروستییان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com