نوچەنێت
سەرۆککۆماری عێراق بە فەرمی عەدنان زورفی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسری لە پەرلەمانی عێراق بۆ پێکهێنانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق راسپارد.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٧-٣-٢٠٢٠، بەرهەم ساڵح. سەرۆککۆماری عیراق بە فەرمی( عەدنان زروفی)
بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عیراق راسپارد.
عەدنان زروفی کێیە؟
عەدنان عەبد خزەیر عەباس مەتر زورفی ساڵی ١٩٦٦ لە نەجەف لە دایکبووە.
لە ساڵی ١٩٨٣ پەیوەندیی بە حزبی دەعوەی ئیسلامییەوە کردووە.
بەکالۆریۆسی لە کۆلیژی فقهـی زانکۆی کوفە تەواو کردووە ماستەری لە زانکۆی کوفە بەدەست هێناوە
لە ساڵی ٢٠٠٤-٢٠٠٥ پارێزگاری نەجەف بووە.
ساڵی ٢٠٠٦ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەجەف بووە.
لە ساڵی ٢٠٠٦-٢٠٠٩لە وەزارەتی ناوخۆ بریکاری یاریدەدەر بووە بۆ کاروباری هەواڵگری.
لە ساڵی ٢٠٠٩-٢٠٠١٥ پارێزگاری نەجەف بووە ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی وەفای عێراقییە بووە. سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسرە لە پەرلەمانی عێراق.