مامۆستایەکی زانکۆ: هەرێم ناتوانێ بێلایەن بێت

0

شلێر سەعید – هەولێر

لە ماوەی هەفتەیەکدا دووجار هێرشکرایە سەر بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە بەغدا، مامۆستایەکی زانکۆ دەڵێت: هەرێمی کوردستان ناتوانێ لەم شەڕە بێلایەن بێت.

هەفتەی را بردوو دووجار هێرشکرایە سەر سەربازگەی تاجی لە بەغدا، کوژران و بریندار بوونی کۆمەڵێک سەربازی هاوپەیمانانی لێکەوتەوە.

لە لێدوانێكی تایبەت، دكتۆر هەڵمەت غەریب، مامۆستای زانكۆ  سەبارەت هێرشەکانی ئەمریکا و ئێران بۆ سەربازگەکانی یەکتر لەسەر خاکی عیراق ڕاگەیاند:” لە ئێستادا ئەمەریكا گەیشتۆتە ئەو باوەڕەی كە كۆتایی بێنێت بە مەفهومی دەوڵەت لەناو دەوڵەت،  چونكە ئێستا حەشدی شەعبی بۆتە دەوڵەتێكی بچوك لەناو وڵاتی عێراقدا، قسەو بڕیاری كۆتایی ئەمنی و سیاسی و سەربازی  لە عێراق  لەدەست حەشدی شەعبیدایە، ئەمەریكا هەرگیز ڕازی و بێ‌دەنگ نابێت، لە بەرامبەر ئەو قوربانیانەی داویەتی حكومەتی عێراقی بكەوێتە بەردەستی گروپێكی میلیشیای وەك حەشدی شەعبی كە هەمو وەلائو ئینتمایان بۆ ئێرانە”.

ئەمو مامۆستایەی زانکۆ دەڵێت: ئەگەر ئەمریکا بیەوێ لەم میلیشیایانە بدات ئێستا باشترین دەرفەتە چونکە”جۆرێك لە پەرتەوازەیان تێدا دروست بووە،  ئێستا قاسم سلێمانی جاران نەماوە بێت لە ٢٤ كاتژمێركۆیان بكاتەوە و ئاراستەیان بكات بۆ ئەجندایەكی دیاری كراو، لەبەر ئەوە ئەمریكا یەكێك لە هەرە ستراتیجەكانی پێش تەشكیل كردنی سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق، خۆی یەكلاییی بكاتەوە لە مەسەلەی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی “.

ئایا هەرێمی کوردستان دەتوانێ لەم شەڕەدا بێلایەن بێت؟ دکتۆر هەڵمەت رایوایە “لە كاتێكدا حاڵەتێكی وا گرنگ هاتە پێش ، هەرێمی كوردستان ناتوانێت بێ لایەن بێت، چونكە بەشێكە لەكێشەكان، ئەگەر ئەمەریكیەكان قەواعێدێكی سەربازی دروست بكەن لە عێراق و نەچنە دەرەوە پێویستە هەرێمی كوردستان سیاسەتی خۆی لە ڕێگەی دروستكردنی قەواعیدی سەربازی بەهێزبكات وئاساییە و عەیب نییە  هەرێم بڵێت: هەر جۆرە هەوڵێك بۆ وەدەرنانی هێزە ئەمەریكیەكان و بیانیەكان بە  زیانی  ئێمە دەشكێتەوە ونابێت لەم كاتە هەرێم بێ لایەن نەبێت و پاڵپشتی مانەوەی ئەو هێزانە بن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com