مەریوان نەقشبەندی: شكاندنی كێلی گۆڕستانی كاكەییەكان بۆ تێکدانی ئەو پێکەوەژیانەیە لە کوردستان

0

ئەسعەد مورادی

بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و پێکەوەژیان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێ رایدەگەیەنێت، تێکدانی گۆڕستانی کاکەییەکان، تەنیا بۆ تێکدانی ئەو پێکەوەژیانەیە، کە لەکوردستان هەیە، بۆ ئەوەی گومان بخرێتە سەر مافی پێکهاتەکان.

شەوی رابردوو(١٥\١٦-٣-٢٠٢٠) لەلایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراو، کێلی گۆڕستانی کاکەییەکانی لە گوندی سفەیە تێکدراوە و بەمەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و بە کارێکی تێکدەرانە و دژی بەها بەرزەکانی کۆمەڵگە و سیاسەتی پێکەوەژیانی هەرێی کوردستان هەژمار دەکرێت.

لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، مەریوان نەقشبەندی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و پێکەوە ژیانی ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف، لەبارەی تێکدانی گۆڕستانی کاکەییەکان، رایگەیاند: ئەو کردەوەیە هیچ لێکدانەوەی نییە و تەنیا بۆ تێکدانی ئەو پێکەوەژیانەیە کە لەکوردستان هەیە، بۆ ئەوەی گومان بخرێتە سەر مافی پێکهاتەکان، چونکە بۆ یەکەم جارە حکومەتی هەرێ بۆ یەکەم جارە لەم کابینەیە وەزارەتێکی بۆ کەمیینە ئایینییەکان تەرخان کردووە و گرنگییەکی زۆری لە کارکانی حکومت هەیە.

مەریوان نەقشبەندی ئاماژە بەوە دەکات، کە کاکەییەکان یەکێکن لەو پێکهاتانە، کە ناویان لە ناو قانونی ژمارە (٥) ساڵی ٢٠١٥ پەرلەمانی کوردستاندا هاتووە. کاکەییەکان خەڵکێکی کورد پەروەرن و قوربانییەکی زۆریان لە شەڕی داعشدا داوە، کە زیاترە لە ٢٠٠ کەس.

نەقشبەندی دەڵێت، سفەیە، گوندێکی گەورەی کاکەییەکانە و نزیکەی ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ ماڵ دەبێت، کە لە نزیک قەزای خەبات، سەر بە پارێزگای هەولێرە.

Image may contain: plant, flower and outdoor
Image may contain: plant and outdoor
Image may contain: plant, tree, grass, outdoor and nature
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com