چوار سەرپێچیکار دەستگیرکران

0

شلێر سەعید: هەولێر

دووکاندارەکانی کۆیە داواکاریەک ئاراستەی قایمقامی شاری کۆیە دەکەن و بەمەرج دوکانەکانیان دادەخەن.

بۆ تەشەنە نەکردنی پەتای کۆڕۆنا حکومەتی هەرێمی کوردستان. قەدەغەکردنی هاتوچۆ و وقەرەباڵخی و داخستنی دوکان و بازاڕی راگەیاند. بەم هۆیە بەشێک لە دوکاندارەکان داوادەکەن، خاوەن موڵکەکان کرێی ئەم مانگەیان لێوەرنەگرێت.

قائیمقامیەتی قەزای کۆیە رایانگەیاند: چوار کەسیان بەھۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی دەستگیرکردووە.

لەلێدوانێکی تایبەتدا هاوکار رەندی خانی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای کۆیە بەنوچەی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی زانیاریمان پێگەیشت شوێنێکی نێرگەلە کێشان کراوەتەوە بە پێچەوانەوەی بڕیاری ئێمە، گەنجان بە دەرگای نایاسایی لە پشتەوە بیناکە بە نھێنی دەچنەناوی ، دەستبەجێ لەلایەن پۆلیسی نەھێشتنی تاوانەوە شوێنەکە داخرا و چوار کەس دەستگیر کران.

لە کەناڵەکانی راگەیاندنەوە، دوکاندارەکان داوادەکەن کە خاوەن موڵکەکان کرێی ئەم مانگەیان لێوەرنەگرن، هاوکار رەندی خا نی دەڵێت:ئەوە لە دەسەڵاتی ئێمە نییە و دەبێ ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەربدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com