نوچەنێت
بەبریاری ئیدارەی پارێزگای کەرکوک، بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ لەم شارە راگه‌یێندرا.
ئه‌مڕۆ دووشەممە، ١٦-٣-٢٠٢٠ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت، سه‌رۆكی شانه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ته‌ندروستی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی پارێزگای كه‌ركوك، راكان سه‌عید عه‌لی، بڕیاریدا، بۆ ماوەی یەک هەفتە قەدەغەی هاتووچۆ لە شاری کەرکوک رابگەیێندرێت.
بڕیاره‌كه‌ی ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك له هه‌شت خاڵ پێكهاتووه و تێیدا هاتووه: له سبه‌ی ١٧-٣-٢٠٢٠، تاکو ٢٣-٣-٢٠٢٠، ده‌وام له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان راده‌گیرێت. هەروەها لە کاتژمێر ٦ی ئێوارەی سبەینێوە بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ، هاتوچۆ لە کەرکوک قەدەغەیە.
هەر لەم کۆبوونەوەیەدا بڕیاری رشاندنی شوێنە گشتییەکان بە دەرمانی دژە ڤایرۆس درا.