وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە دەڵێت: ٣حاڵەتی تری توشبووی کۆڕۆنا لە سلێمانئ تۆمارکرا.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٦-٣-٢٠٢٠، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە: ٣حاڵەتی تری توشبوو بە پەتای کۆڕۆنا لە سلێمانی تۆمارکرا.
دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی:
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان،٣توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ لە ئێران گەڕاونەتەوە دانیشتوی (تەکیە).
ئافرەتێکی تەمەن ٢٧ ساڵ دانیشتووی سلێمانی
ئافرەتێکی تەمەن ٤٥ ساڵ خزمێکی دیکەی توشبووەکەی پێشووە کە گیانی سپارد.
وەزارەتی تەندروستی
16 ئازار 2020