نوچەنێت
دوای ئەوەی نوسراوێک لەلایەن پزیشکانی خۆبەخشەوە بڵاوکرایەوە، کە گوایە سەرۆکی پەرلەمان دوای گەڕانەوەی لەسەفەر رازینەبووە کەرەنتینە بکرێت، نوسینگەی رێواز فایەق رونکردنەوەیان بڵاوکردەوە.
ئه‌مڕۆ دووشەممە، ١٦-٣-٢٠٢٠، گروپی پزیشکانی خۆبه‌خش له په‌تای کۆرۆنا، رایگه‌یاند “رێواز فایه‌ق سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان له ئێواره‌ی ١٤ی مانگ له رێگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه کوردستان، دوای بەدواداچوون دەركەوت تیمی پزیشکی فڕۆکه‌خانه هه‌وڵیان له‌گه‌ڵیداوە که‌ره‌نتینه بکرێت، به‌ڵام رێواز خان ره‌تیکرده‌وه. رێواز خان، به‌و یاسا شکێنیه کارێکی خراپ ده‌کات و کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر کاره‌کانی پزیشکان و هیوادارین به‌زووترین کات بێته که‌ره‌نتینه، بۆ سه‌لامه‌تی خۆی و خه‌ڵکی کوردستان “.
دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سکرتێری رۆژنامەوانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و دەڵێت” سەر لەبەری ئەو هەواڵە چەواشەکارانە رەتدەکەینەوە”.
لە رونکردنەوەکەی نوسینگەی سەرۆکی پەرلەماندا هاتووە”دوای سەفەرێکی -سه‌رۆكی په‌رله‌مان- بۆ هۆڵەندا بۆ ماوەی تەنها سێ رۆژ، لەرێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەیشتنەوە خاكی هەرێمی كوردستان، لە بەشی (VIP) فڕۆکەخانە چاوەڕێی تیمی پزیشکیان کردووە و دوای هاتنی تیمەکە و پشکنینی بەڕێزیان ، لەدوای پێنج کاتژمێر ئەنجامی پشکنینەکە نێگەتیڤ دەرچووە، بەهیچ شێوەیەک بەڕێزیان ئەنجامدانی رێوشوێنە تەندروستییەکانیان رەت نەکردووەتەوە، بەڵکو سەرەڕای ئەوەی ئەنجامی پشکنینەکەی نێگەتیڤ بووە، وەك پابەند بوون بەڕێنمایە تەندروستییەكان ماوەی دیاریکراوی کەرەنتینەکە لەماڵەكەی خۆی تەواو دەكات، ئەمەش لەڕووی پزیشکیەوە رێپێدراوە”