نەوزاد عەلی-سلێمانی
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لەپەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو لیژنەی کە بۆ یەکلایکردنەوەی کاندیدی سەرۆکوەزیران پێکهێنراوە تەنها نوێنەری لایەنەشیعەکانی تێدایە.
١٥-٣-٢٠٢٠ دوا وادەی دەستوری بوو بۆ راگەیاندنی بەربژێری سەرۆکوەزیرانی عیراق، بەڵام دوای ٣مانگ لە دەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، تا ئێستا لایەنەکان لەسەر بەربژێرێک رێکنەکەوتوون.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچە، جەمال کۆچەر، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەپەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە دیاری کردنی کاندی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند”ئەو لیژنە ٧ کەسییەی کە پێکهێنرابوو بۆ دیاری کردنی کاندیدێک، تەنها لە هێزەشیعەکان پێکهاتووە و نوێنەری کورد و سوونەی تێدا نییە، ئەو وادەیاسایی یە دیاری کراوە بۆ یەکلاییکردنەوەی ناوی کاندیدێک کۆتایی دێت”.
جەمال کۆچەر، دەڵێت”ئەوەی کە ئێستا باسدەکرێت و ناوی دەهێندرێت لایەنەشیعەکان لەسەری ڕێککەوتبن بۆ ڕاسپاردنی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق (نەعیم سوهەیل)ە، بەڵام نازانم تاکو ئێستا یەکلایی بووەتەوە ببێتە کاندید یان کەسێکی دیکە دەکرێتە کاندید”.
هۆکاری دەستنیشاننەکردنی بەربژێرێک رادەگەیێندرێت
0
Share.