نوچە-ئاژانسەکان
فراکسیۆنە سیاسیەکانی عێراق، بێ ئەنجامبون وشکستی دانوستانەکان بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیرانی داهاتوویان ڕاگەیاند.
نبیل الطرفی، سەرۆکی هاوپەیمانی سائیرون، کە لە لایەن موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدرەوە پشتیوانی دەکرێت، ئەمڕۆ دووشەممە،١٦ی مارس ڕایگەیاند: ئەم هاوپەیمانییە چیدی بەشداری دانوستانەکان ناکات.
بە گوتەی الطرفی، ئەم دانوستانانە لای ئەوان کۆتایی هاتووە و سەرۆککۆمار دەبێ دەسەڵاتی خۆی بۆ دیاریکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو بەکار بهێنیت.
دواتر عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە کشانەوەی ئەو رەوتەی لە دانوستانەکان ڕاگەیاند.