نوچە-بغداد الیوم
نوێنەری هاوپەیمانی، لە بارەی بێ ئەنجام بوونی دانوستانەکان بۆ دیاریکردنی کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیران هۆشداری دەدات.
حنین القدو، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانی فەتح، هۆشداری دەداتە بەرهەم ساڵح و دەڵێت: سەرۆککۆمار تەنها دوو بژاردەی لە بەردەمدایە.
القدو رایگەیاند: بەرهەم ساڵح بۆ دیاریکردنی کاندیکێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو دەبێ هەوڵەکانی بخاتە گەڕ.
ئەم ئەندامەی هاوپەیمانی فەتح هەروەها دەڵێت: سەرۆککۆمار دەبێ بە بێ دەستوەردانی فراکسیۆنە سیاسیەکان بە زووترین کات کاندیدێک بە پەرلەمان بناسێنێت.