کۆمەڵگای نێودەوڵەتی رووبەڕووی ئێران دەبێتەوە

0

ئەسعەد مورادی

شرۆڤەکارێکی سیاسی کورد رایدەگەیەنێت، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەگشتی بوونەتە سێ لایەن و ڕووبەڕووی گەڵاڵەی ناوەکی ئێران دەبنەوە.

ئێران دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی ناسراو بە بەرجام، ئێران وەک فشار دروستکردن لەسەر ئەوروپییەکان، قۆناغ بە قۆناغ لە رێککەوتنەکە دەکشێتەوە و ٥ قۆناعی دیاری کرد و ئێستا لە قۆناعی پێنجەمدایە، سەرەڕای ئەوەش ئاشکرا بووە، کە ئێران سێ وێستگەی تایبەت بە بەرنامەی ناوەکی دوور لە چاوی ئاژانسی جیهانی ئەتۆم و رێککەوتنەکەی لەگەڵ وڵاتانی ٥+١ هەیە. ئەمەش بۆ ئێران ئاسان نابێت و پێدەچێت لەدوای دۆخی لەناکاوی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان، هەڵّوێستەکان دژ بە ئێران بچێتە قۆناغێکی نوێوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، شاهۆ حوسێنی، شرۆڤەکاری سیاسی کورد، شارەزا لە دۆخی سیاسی ئێران، لەبارەی ئەگەری زیاتر گۆشەگیرتر کردنی ئێڕان رایگەیاند: کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەگشتی بوونەتە سێ لایەن: لایەنی چین- روسیا، یەکێتی ئەوروپا و سێ‌ کوچکەی ئەمریکا، ئیسرائیل و بریتانیا. لایەنی یەکەم، کە چین و روسیا بەهۆی پێوەندی تووند و تۆڵی ئابووری لەگەڵ ئێران، زۆر بە نەرمی ڕووبەڕووی گەڵاڵەی ناوەکی ئێران دەبنەوە، هەرچەند ئەگەر بریار بێت ئێران دەستی بە چەکی ناوەکی ڕابگات، ڕەنگ بێ لە بەرانبەری‌دا بووەستنەوە.

شاهۆ حوسێنی دەشڵێت ”ئەمریکا، ئیسرائیل و بەریتانیا، دەشێ بگوترێ، کە بەشێوەیەکی لانی زۆری کۆدەنگ و هاوران، کە پێویستە زۆر بە جددی پێش بەو رەوتەی ئێران بگیرێت، چالاکێ نیزامی، موشەکی و ئەتۆمی ئێران سنووردارتر بکرێتەوە، ئێران دەست لە دەستێوەردانەکانی لە وڵاتانی ناوچە هەڵبگرێت.

هەروەها ئەو شرۆڤەکارە پێوایە، کە یەکێتی ئەوروپا لە ناوەڕاستی لایەنی چین -روسیا و سێ کوچکەی ئەمریکا، ئیسرائیل و بەریتانیا راوەستاوە. ئەوانیش هاوڕان لەگەڵ ئەمریکا، ئیسرائیل و بەریتانیا، کە پێویستە ئێران پەرەدان بە گەڵاڵە سەربازی، موشەکی و ئەتۆمێکەی رابگرێت و دەست لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکە وەرنەدات، بەڵام دژی کردەوەی تووند و دژکردەوەی سەربازین بە دژ ئێران و بە پێچەوانەی ئەمریکا و ئیسرائیل پێیان وایە، کە گەڕانەوەی ئێران بۆ ڕێککەوتنی ناوەکی (بەرجام) دەتوانێ ئامانجەکانی ئەوان بپێکێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com